وەزارەتی دارایی: چيتر مۆڵەتی بێ مووچە بە خزمەت بۆ فەرمانبەر هەژمار ناکرێت
- بزنس
- 29 حوزەیران

دیمەنی فەرمانبەرێکی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیەک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکی نوێی لەبارەی ئەو فەرمانبەرانە دەرکردووە کە مۆڵەتی بێ مووچە لە فەرمانگەکانیان دەکەن، لەمەبەدوا بە خزمەت بۆیان هەژمار ناکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە سەدان فەرمانبەر بەهۆکاری جیاواز مۆڵەتی بێ مووچە دەکەن، پێشووتر ئەو ماوەیەی مۆڵەت بوون بە خزمەتی لە کاتی خانەنشین بوونیان هەژمار دەکرا، بەڵام لەمە بەدوا ئەو خزمەتە هەژمار ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گشتیی هەرێم بە ئاڤای گوت: هەر فەرمانبەرێک پێش 2025-01-01، مۆڵەتی بێ مووچەی کردبێت، بۆی هەژمار دەکرێت، بەو مەرجەی لێبڕینی خانەنشینی ئەو ساڵانە بدات کە مۆڵەتی تێداکردووە، لەپاڵ ساڵانی خزمەتی. هەر فەرمانبەرێک لەدوای ڕێککەوتی دەرچوونی ئەو ڕێنماییە واتا 2025-01-01، مۆڵەتی بێ مووچە بکات، وەک ساڵانی خزمەت لە کاتی خانەنشینبوون بۆی هەژمار ناکرێت.
باکگراوند: ساڵی 2015 بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی دەرکرد، بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 4ـی ساڵی 2015 دەسەڵات بە وەزارەتی دارایی درا کە مۆڵەتی بێ مووچە بۆ پێنج ساڵ درێژبکرێتەوە.
بڕێارێکی نوێی وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەران
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






