ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانەی چەند ڕۆژێكی دیكە خانەنشین دەبن ئاگادار دەكرێنەوە
- بزنس
- 29 حوزەیران

دیمەنی مامۆستایەک لە هۆڵێکی تاقیکردنەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هەموو ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارە پەروەردەییانەی كە چەند ڕۆژێكی دیكە واتە لە 1ـی 7، خانەنشین دەبن، بۆیان هەیە داوا بكەن ماوەی خزمەتی وەزیفیان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ درێژ بكرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان و بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك كراوە، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانەی كە لە دایكبووی 1965-07-01ـن و لە 2025-07-01، خانەنشین دەبن، دەیانەوێت تا ڕێككەوتی 2025-12-31 بەردەوام بن لە خزمەت، ئەوا مامەڵەكانیان بۆ دیوانی وەزارەت بەرز بكرێتەوە، بە مەبەستی دیراسەكردن و پێدانی ڕەزامەندی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی خانەنشینبوونیان.
زانیاریی زیاتر: پاڵپشت بە ماددەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای نوێی خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9 ـی ساڵی 2014، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025 دەركردووە كە بەپێی ماددەی 16ـی ڕێنماییەكە، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی دەگەنە تەمەنی خانەنشین بوونیان، بۆیان هەیە بۆ ماوەی شەش مانگ داوای درێژكردنەوەی خزمەتی وەزیفیان بكەن، ئەوەش بە ڕەزامەندی ئەو فەرمانگەیەی كاری لێ دەكات و لەسەر داواكاری خودی فەرمانبەرەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سبەی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدەدرێت
- تەندروستی
- 36 خولەک لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت