
لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شاندى هەرێمى کوردستان لە بەغداد لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق کۆبوونەوە و دەرەنجامەکەی سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیاى سۆمۆ، نوێنەرى وەزارەتى نەوت، نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامداوە، بەو ئامانجەی بگەنە خاڵی ڕێککەوتن و کێشەی مووچە و هەناردەی نەوت چارەسەر بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ئەمڕۆ دووشەممە شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق کۆبوونەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەى سبەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق هەڵوەستە لەسەر گفتوگۆکانی نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ بکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ ناوەڕۆکی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن و بەشداریی وەزیرانی دارایی و بازرگانی و کشوکاڵی عێراق و سەرۆک و پارێزگاری بانکی مەرکەزی و دەستەی وەبەرهێنانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






