زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
- تەندروستی
- 30 حوزەیران

زیرەکی دەستکرد نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەستنیشان دەکات
ئاڤا نیوز
توێژەرانی کلینیکی مایۆ، ئامرازێکی نوێی زیرەکی دەستکردیان پەرەپێداوە کە یارمەتی پزیشکان دەدات شێوازەکانی چالاکیی مێشکی مرۆڤ دەستنیشان بکەن، ئەو ئامرازە نۆ جۆری نەخۆشیی لەبیرچوونەوەی مرۆڤ دیاریدەکات، لەنێویاندا نەخۆشی زەهایمەرە.
چیرۆکی سەرەکی: ئامرازە نوێیەکەی زیرەکی دەستکرد ناوی ستەیت ڤیوەرە، دەتوانێت بە یەک سکان بەشێوەیەکی ورد و فراوان کێشەکانی مێشک و جۆری نەخۆشییەکەشی دیاری بکات، ئەمەش یارمەتی توێژەران دەدات بەشێوەیەکی زۆر جیاواز نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دیاری بکەن بە ڕێژەی 88%ە.
زانیاریی زیاتر: ئەم توێژینەوەیە لە 27ی حوزەیرانی 2025، بە شێوەی ئۆنلاین لە گۆڤاری نیورۆلۆگ کە گۆڤاری پزیشکیی ئەکادیمیای ئەمریکییە بۆ نەخۆشییە دەمارەکان بڵاوکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم توێژینەوە لەسەر 3600 کەس تاقیکراوەتەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێراترکردنی دوو هێندە تاوەکو سێ هێندە لە دیاریکردنی ئەو نەخۆشیانەی بۆ مێشک دروست دەبێت.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 55 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەناڵێنن و ساڵانەش نزیکە 10 ملیۆن تووشبووی دیکەش تۆمار دەکرێت، تاوەکو ئێستاش هۆکارەی سەرەکی تووشبوون بەم نەخۆشییە دیاری نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
33 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە