
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و بە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگ تۆمەتباری دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕاپۆرتێكی بڵاوکردەوە و هۆشداری بە وڵاتان دا لە نزیکی ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، دوابەدوای ئەو ڕاپۆرتە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکرد و ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام بوو.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتاندا ڕافائیل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە چەواشەکاری تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕاپۆرتی هەڵەی ئەوەوە جەنگ و پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بوو لە کاتێکدا هەموو پێگە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێڕی ڕاستەوخۆی ئاژانسەکە بووە و هیچ زانیارییەکی ڕاپۆرتەکە ڕاست نەبووە.
باکگراوند: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام بوو، دەیان زانای ئەتۆمی و سەرکردەی سەربازی ئێرانی کوژران، لە کۆتایدا لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کۆتایی جەنگەکە ڕاگەیێنرا و ناوی لێنا " جەنگی 12 ڕۆژە ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





