
دیمەنێکی شاری سۆران
ئاڤا نیوز
کەمێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی هەژاند و خەڵکی ناوچەکە بە ئاشکرا هەستیان پێکردووە.
لێدوانی فەرمی: مەقبیلە فایەق، بەڕێوەبەری کەشناسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە سنوری سۆران هەست بە بوومەلەرزە کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری تۆمارکردنی بومەلەرزە، تا ئێستا بەتەواوی ڕێژەکەی نازانرێت و چەقی بومەلەرزەکە دیارنیە، "چاوەڕێی داتاکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەکەین".
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە هاونیشتمانیان بە ئاڤایان وتووە، بوومەلەرزەکە بەهێز بووە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵیان هەژاوە، بۆیە بەشێک لە خەڵک لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 04:14:52ـی ئێوارەی 30-06-2025 بە گوڕی 4.0 ڕێختەر لە دووری 6 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای چۆمان بە قوڵایی 12 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






