
پاشماوەی یەکێک لەو مووشەکانی لە گەڕەکی عرووبە کەوتووەتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
کارگێڕیی فڕۆکەخانەی کەرکووک ڕایگەیاند: بە سێ مووشەک هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک و کارمەندێکی ئەمنی فڕۆکەخانەکە بە سووکی برینداربووە.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە كەركووك ڕایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا بەشێك لە دانیشتووانی شاری كەركووك دەنگی دوو تەقینەوەی گەورەیان بیستووە، تەقینەوەكان بریتین لە دوو مووشەك كە یەكێكان لە لە گەڕەكی عرووبە و ئەوی دیكەیان لەنزیك فڕۆكەخانەی كەركووك بەر زەوی كەوتوون و هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: کاتژمێری 11:30 خوولەک، سێ مووشەک ئاراستەی شاری کەرکووک کراوە و دوو لەو مووشەکانە لە نزیک دەرگای سەربازیی فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکێکی دیکەش لە نزیک دەرگای چوونە ژوورەوەی مەدەنی کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها کارمەندێکی سکورێتی بە سووکی برینداربووە.
٠ مووشەکێک لەسەر ماڵێکی گەڕەکی عرووبە کەوتووەتە خوارەوە کە دوو ئەندامی ئەو خێزانە خاوەن پێداویستیی تایبەتن بەڵام هەموویان سەلامەتن و زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانەکە ماددیە.
٠ لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە دیار محەممەد، ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە ڕانەگیراون و هیچ ڕاگەیێنراوێک لەوباریەوە نییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك زانیارییەكانی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیارین.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمشەو بە مووشەکی کاتیوشا هێرشکراوەتە سەر کەرکووک و یەکێک لە کاتیوشاکان کەوتووەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی عرووبە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






