کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
- تەندروستی
- 1 تەممووز

قوتابییەک لە بەردەم پانکەیەک خەوی لێکەوتووە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هەموومان پەنا بۆ ئامێرە فێنککەرەوەکان دەبەین و لەبەردەمیان دەخەوین، بەڵام بەشێكی زۆر لە خەڵكی بێ ئاگان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خەوتن لە بەردەم ئەو ئامێرانە؛ پزیشكێک کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: سێرگی ڤیشتۆمۆڤ، پزیشکی هەناوی دەڵێت، خەوتن لە ژێر پانکەدا بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام چەند خاڵێک هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی.
خاڵە ئەرێنییەکان: سوودەکانی خەوتن لە بەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان ئەمانەن:
-هەستکردن بە فێنکی و ئەنجامدانی خەوێکی خۆشتر.
- شێی ژوورەکە کەم دەکاتەوە.
-دەنگی پانکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خێراتر بخەوین.
خاڵە نەرێنییەکان: سەرباری ئەو سوودانە، سێرگی ڤیشتۆمۆڤ کاریگەرییە نەرێنییەکانی خەوتن لە بەردەم پانکە دەخاتەڕوو:
-پانکە، قوڕگ و لووت وشک دەکاتەوە و هەناسەدان قورستر بکات.
-زیان گەیاندن بە ماسوولکەکان بەهۆی ساردی 'با'ـی پانکەکە.
- هەوکردنی درێژخایەنی جیوبەکان و هەستیاریی لووت توندتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






