
چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، کێشەی دواکەوتنی مووچەی ئەندامانی بەهۆی ڕاگرتنی کارتە بانکییەکان تەنیا بۆ مانگی شەش بووە و ئێستا گرفتەکە بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە.
وێنە گەورەکە: 28ـی ئەم مانگە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتارانی عێراق ئاشکرایان کرد، کە بەهۆی ترس لە سزاکانی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیا تایبەتەی کارتی بانکی بۆ ئەندامانی حەشد دروستکردبوو لە پرۆسەکە کشاوەتەوە و بەوهۆیەش دابەشکردنی مووچە ڕاگیراوە، بەڵام دواتر دەستەی حەشدی شەعبی چارەسەربوونی کێشەکەی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دابەشکردنی مووچە تا یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ژمارەی شوێن و دەروازەکانی دابەشکردنی مووچەش زیاتر دەکرێن، بۆیە داوا لە ئەندامانی حەشد دەکات قەرەباڵغی لەسەر شوێنەکانی دابەشكردنی پارە دروست نەکەن.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کێشەکە بەهۆی گۆڕینی ئەو بانکەوەیە کە مووچەی لێ دابەشدەکرێت [لە بانکی ڕافیدەینەوە بۆ بانکی نەهرەین]، لە مانگی داهاتووشەوە دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی بانک و بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت.
دەستەی حەشدی شەعبی دەشڵێت، ئەوانەی کارتەکانیان ڕەتکراوەتەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە ڕێگەی لینکێکەوە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت، داواش لە هەموو کۆمپانیا و دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات بۆ دابەشکردنی مووچە بەبێ دواکەوتن هاوکارییان بن. ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ سزایەک لەسەر ئەو کۆمپانیایانە بێت کە مووچەی حەشد دابەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






