لە بەغدا هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر کەناڵێکی ئاسمانی و دایدەخەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێکی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەبێ هیچ پاساوێک هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر کەناڵی حەدەسی عێراقی لە بەغدای پایتەخت و ڕوانگەی عێراقیش بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا ڕوانگەی عێراقی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاند: بەرپرسانی کەناڵی حەدەسی عێراق، ڕوانگەی عێراقییان بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەری ئاگادار کردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی هاوبەش لەگەڵ هێزێکی هەواڵگری و نوێنەری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هەڵیانکوتایە سەر کەناڵەکە لە بەغدا و پەخشەکەیان ڕاگرت.
لێدوانی فەرمی: هادی جەلو مەرعی، سەرۆکی ڕوانگەی عێراقی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داخستنی کەناڵی حەدەس لەبەغدا ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراوبوو، هاوکات هەڕەشە لە سەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری لە عێراق درووست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەغداوە بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کەناڵی ئاسمانی حەدەسی عێراق بنکەی سەرەکی لە بەغدایە و ماوەی پێنج مانگە دەستی بە پەخشی هەواڵ و بەرنامەکانی کردووە، ئاراستەی کەناڵەکەش تاڕادەیەک پێچەوانەی کارەکانی حکومەتەکەی سوودانییە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە