ئاڤا نیوز
بەگوتەی پسپۆڕێکی بواری پێست و جوانکاری، ئەو کەسانەی زۆر لەبەر خۆر دەمێننەوە زووتر پێستیان پیر دەبێت. هاوکات چەند ڕێگەیەکیش بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: د.ژوان ئەمجەد، پسپۆڕی بواری پێست و جوانکاری بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی زۆر لەبەر خۆر دەبن کۆلاجین و ئیلاسینیان زووتر دەشکێت، ئەمەش وادەکات پێستیان زووتر پیرببێت و بمرێت.
کاریگەرییە نەرێنییەکان: بەگوتەی ئەو پسپۆڕەی پێست و جوانکاری زۆر خۆدانە بەرخۆر کاریگەری نەرێنی زۆر لەسەر پێست جێدەهێڵێت لەوانە:
-کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی تیشکی خۆر لەسەر پێست: پڵقکردن، سوربوونەوە، هەڵدانی پێست.
-کاریگەرییە درێژخایەنەکانی: زووتر دەمووچاوی کەسەکە پیر دەبێت، هەروەها مەترسی دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان لەو کەسانەدا زیاترە.
-لە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 04:00ی عەسر زۆرترین تیشکی خۆر لەسەر زەوییە، بۆیە کاریگەری زۆری لەسەر پێست دەبێت.
چارەسەرەکان: د.ژوان ئەمجەد ڕێگاکانی خۆپارێزی لە تیشکی خۆر بەم جۆرە ڕووندەکاتەوە و دەڵێت: پێویستە پێش چوونەدەرەوە بە 15 تا 30 خولەک پێشتر دژەخۆر بۆ پێست بەکاربهێنرێت. جگە لە دژەخۆر پێویستە:
-چاویلکەی دژە خۆر.
-کارهێنانی چەتر.
- پۆشینی جلی پۆشتە و تەنک کە ماددەی نایلۆی کەم تێدابێت.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی ئەوەی ئایا چۆن ئەو پەڵانەی پێست چارەسەر دەکرێن کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروست بوون، ئەو پسپۆڕەی بواری پێست دەڵێت؛ ڕێگاکانی چارەسەرکردن زۆرن، بەڵام 100% نین، پەڵەکان کاڵ دەبنەوە، بەنموونە بەکارهێنانی کرێم و میزۆپلازما یەکێکن لەو ڕێگایانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئایا دەکرێت دژەخۆر بۆ منداڵیش بەکاربهێنرێت؟ د.ژوان ئەمجەد باس لەوە دەکات، کە منداڵان زیاتر لە گەورەکان پێویستیان بە بەکارهێنانی دژەخۆر هەیە، چونکە پێستیان تەنکترە، هەروەها دەبێت دژەخۆری 'ڤیزیکەڵ'ـیان بۆ بەکاربهێنرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەبارەت بەو منداڵانەی بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشک دەخرێتە بەرخۆر، ئەو پسۆڕە دەڵێت، دەبێت تەنیا ماوەی 10 خولەک بێت و پێش کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






