
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت و بەوە تۆمەتباریان دەکات کە "ڕۆڵی تێکدەر" دەگێڕن.
چیڕۆکی سەرەکی: ئیسرائیل لە 13-6-2025، دەیان پێگەی سەربازی، فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمی ئێرانی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کردە ئامانج؛ دواتر و بە چەند ڕۆژێک دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیلییەکان، ئەمریکاش هێرشی ئاسمانیی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەگوتەی ترەمپ لەو هێرشەکەدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆ خاپوور کران.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تێلێگرام ڕایگەیاند، لەگەڵ کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و، باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە.
عێراقچی هۆشداریی دا کە هەندێک لە وڵاتی ئەوروپا "ڕۆڵی تێکدەر" لە ناوچەکە دەگێڕن، هاوکات ئەو وڵاتانەشی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە جەنگی 12 ڕۆژە لایەنگریی ئیسرائیل و ئەمریکایان کردووە.
لەلایەکی دیکە: لای خۆیەوە، کالاس جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە هەماهەنگییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئێران دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






