ژیوار حەسەن، قوتابی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
قوتابییەکی کوردی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵەیەکی پزیشکیی لەسەر دەرمانێکی چەوری لە کتێبێکی پزیشکیدا دەدۆزێتەوە و ئەو دەزگایە ئاگادار دەکاتەوە کە کتێبەکەی بڵاوکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: قوتابییەکەی زانکۆی ڕاپەڕین لە یازدەیەمین وەشانی کتێىی لەوس مێدیکەل سێرجیکەڵ نێرسینگ (Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh edition) هەڵەکەی دۆزیوەتەوە، لەلاپەڕەیەکی کتێبەکەدا باس لە جۆرە دەرمانێک دەکات بۆ کەمکردنەوەی چەوری بەکار دێت و دەڵێت: کاریگەریی لەسەر چەوری زیانبەخشی جۆری LDL نییە، قوتابییەکەش بە پشتبەستن بە سەرچاوە زانستیییەکان سەلماندوویەتی کە کاریگەریی لەسەر چەورییەکە هەیە.
لێدوانی فەرمی: ژیوار حەسەن، قوتابی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند: خەریکی خوێندنەوەی کتێبە پزیشکییەکە بووم و هەڵەکەم دەستنیشان کرد، ڕاستەوخۆ دەزگای (Elsevier)ـی هۆڵەندیم ئاگادار کردەوە کە کتێبەکەیان چاپ کردووە، بەمەش لە وەشانی دوازدەیەمینی کتێبەکەدا زانیارییەکە نوێ کراوەتەوە و هەڵەکەیان لابردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرامبەر ڕاستکردنەوەی هەڵە پزیشکییەکە، دەزگاکە بە ئیمەیلێک سوپاسی ئەو قوتابییە کوردە دەکات، چونکە هەڵەکە بەسەر دەزگایەکی گەورەی پزیشکیدا تێپەڕیوە و گەنجێک دەستنیشانی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






