تەندروستی عێراق: 17 تووشبووی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە
- تەندروستی
- 2 تەممووز

گرافیکی ئاماژەیی بۆ تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 17 تووشبووی نوێی بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیێنێت لەگەڵ دوو گیانلەدەستدان، کۆی گشتیی تووشبوون و گیانلەدەستدانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "نوێترین ئامارەکان بۆ تای خوێنبەربوون لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 17 تووشبووی نوێ تۆمار کراوە، کە دوو گیانلەدەستدانیان تێدایە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "هەردوو گیانلەدەستدانەکە لە پارێزگاکانی دیالە و نەجەف تۆمار کراون".
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوتەی سەیف بەدر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە (2025) کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتووەتە 184 کەس، لەنێویاندا 24 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەکان وادەڵێن: دابەشبوونی تووشبوون و گیانلەدەستدانەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
پارێزگای زیقار: 60 تووشبوون، یەک گیانلەدەستدان
پارێزگای بەغدا / ڕەسافە: 29 تووشبوون، شەش گیانلەدەستدان
پارێزگای بەغدا / کەرخ: پێنج تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای واسیت: 17 تووشبوون، دوو گیانلەدەستدان
پارێزگای بەسرە: 13 تووشبوون، یەک گیانلەدەستدان
پارێزگای موسەننا: 11 تووشبوون، دوو گیانلەدەستدان
پارێزگای میسان: 11 تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای دیالە: هەشت تووشبوون، سێ گیانلەدەستدان
پارێزگای نەینەوا: حەوت تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای کەرکووک: پێنج تووشبوون، چوار گیانلەدەستدان
پارێزگای دیوانیە: چوار تووشبوون، یەک گیانلەدەستدان
پارێزگای دهۆک: سێ تووشبوون، یەک گیانلەدەستدان
پارێزگای نەجەف: دوو تووشبوون، دوو گیانلەدەستدان
پارێزگای بابل: دوو تووشبوون، یەک گیانلەدەستدان
پارێزگای سلێمانی: دوو تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای هەولێر: دوو تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای کەربەلا: یەک تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای ئەنبار: یەک تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
پارێزگای سەڵاحەدین: یەک تووشبوون، بەبێ گیانلەدەستدان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






