
دیمەنی ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیان. وێنە؛ زانکۆی دهۆک
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی سێ یەکەمەکەی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکان دابمەزرێن، بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت 'دەبێت بەغدا 10 ملیار دینار بۆ دامەزراندنیان تەرخان بکات'.
چیرۆکی سەرەکی: قوتابیانی دەرچووی ساڵانی 2017 تا 2024، کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانیان بەدەست هێناوە ژمارەیان نزیکەی 15 هەزار کەس دەبێت، تاوەکو ئێستا دانەمەزراون.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانەوە کردووە، بابەتەکە چووەتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.
د. توانا نەجەف ئەمانەشی بە ئاڤا وت:
کاتێک بابەتێک دەچێتە بەرنامەی کار، واتا سەرۆکوەزیران دایناوە، بڕیار دراوە ئەنجوومەنی ڕاژە و وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵ بن، بۆ ئەوەی لە بەغدا کار لەسەر پرسی دامەزراندنیان بکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا ئەم بابەتە چارەسەر بکەن.
بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان پێویستمان بە 10 ملیار دینار دەبێت، پێویستە بەغدا دابینی بکات.
سێ یەکەمەکان ژمارەیان نزیکەی 15 هەزار کەس دەبێت، کە دەرچووی ساڵانی 2017 تا 2024ـن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






