ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ڕۆڵی عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە بەرز ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 2 تەممووز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق. وێنە؛ نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چەند پرسێکی تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی عێراق تاوتوێ دەکات و ڕۆڵی عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە بەرز ڕادەگرێت .
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-07-02، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئەمنی وڵات و کۆمەڵێک تەوەری دیکەی کارنامەی دانیشتنەکە تاوتوێ کران.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و دەرهاویشتەکانی کران و شیکردنەوەیەکی وردیان بۆ ڕووداوەکان کرا.
لە هەمان کاتدا: ئەنجوومەنەکە جەخت لە بوونیادنانی هێزە سەربازییەکان و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی دەکاتەوە لە ڕێگەی سیستەمێکی پێشکەوتوو و نوێی بەرگریی ئاسمانییەوە، هەروەها بەردەوامبوون لە کارکردن لە بوارەکانی هەواڵگری و ئاسایشی سایبەریدا و ڕووبەڕووبوونەوەی تووندی هەر هەوڵێک بۆ وروژاندنی ناکۆکی مەزهەبی کرا .
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پاراستنی ڕێورەسمی 10ـی موحەڕڕەم یادی "شەهیدبوونی ئیمام حوسێن" خرایەڕوو
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





