
کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، تورکیا 200 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بەرەو ڕووباری دیجلە بۆ نێو خاکی عێراق بەردەداتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوەی تورکیا بۆ بەردانەوەی ئاو، دوای سەردانەکەی شاندی عێراق ڕۆژی سێشەممە 2025-07-01 بۆ ئەنقەرە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا هات، ئەردۆغان بەڵێنی دا 420 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بەرەو ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەربداتەوە.
لێدوانی فەرمی: خالید شەمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، ڕایگەیاند: تورکیا دەستی کردووە بە بەردانەوەی 200 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بەرەو ڕووباری دیجلە بۆ نێو خاکی عێراق و پێشبینیش دەکرێت بڕی ئاوەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بکرێت.
زانیاریی زیاتر: شەمال ئاماژەی بەوەش کرد، کاریگەریی ئەو ئاوەی کە ئێستا دێت، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەرنەکەوتووە بەهۆی خێرایی ڕۆیشتنی کە لە نێوان 50 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند ساڵێکە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا لەسەر سەرچاوەکانی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات چەندین بەنداوی دروست کردووە، هاوکات بە مەبەست رێککەوتنێکی دوو قۆڵی لەبارەی پرسی ئاو گفتوگۆکانی نێوان عێراق و تورکیا ساڵانێکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





