
نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی جێگربوونی نرخی دۆلار، نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی کوردستان بە جێگری ماوەتەوە؛ ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگرانیش دەڵێت، 'گۆڕانی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی زێڕیش دەبێت'.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی داخرانی بۆرسەوە، نرخی زێڕ لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە وەک خۆیەتی و ناگۆڕێت، بەڵام ئەگەر لەو دوو ڕۆژەدا بەرزبوونەوە یان دابەزین لە نرخی دۆلار ڕووبدات، ئەوا دوو تا سێ هەزار دینار گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕیشدا دێت.
زانیاریی زیاتر: نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم جۆرەیە:
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 692 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕی عەیار 21، بە 660 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕی عەیار 18، بە 565 هەزار دینارە.
-یەک ئۆنسە زێڕ، بە سێ هەزار و 337 دۆلارە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






