
بووکەڵەی لا بووبوو
ئاڤا نیوز
بووکەڵەیەک دەبێتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و لە ماوەی 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر 5 هەزار دانەی لێ دەفرۆشێت و دەشڵێن: بووکەڵەکە داواکاری زۆری لەسەرە.
وێنە گەورەکە: بووکەڵەی لابووبوو لە چەند زنجیرەیەکدا دەرکەوتووە کە دیارترینیان the monters و Big into Energy و Have a seat و Fall in wild بوون، بووکەڵەکە لە سەرانسەری جیهان بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا، سەدان ڤیدیۆی جیاواز لەبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە و ماوەیەکیشە کەوتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە و خەڵکێکی زۆر بووکەڵەکە دەکڕن.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا میدیا پەیوەندیی بە ئاری گەیمینگ ستۆرەوە کرد، ئەوان بە ئاڤایان ڕاگەیاند: لە 20 ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی پینج هەزار بووکەڵەی لابووبوویان فرۆشتووە، سێ هەزار دانەی دیکەشیان داوا کردووە و ڕۆژانی داهاتوو دەگەنەوە شاری هەولێر، بووکەڵەکە داواکارییەکی زۆری لەسەرە و نرخی 14 هەزار دینارە، نرخەکەشی بەپێی ڕۆژ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
بەگوتەی کارمەندانی ئاری گەیمینگ ستۆر، جگە لەوەی هاووڵاتیان سەردانی فرۆشگاکەیان دەکەن و بووکەڵەکە دەکڕن، بەشێکیان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە داوا دەکەن و بۆیان دەنێرینەوە ماڵەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت: مۆڵەتمان بە هیچ بازرگانێک نەداوە کە بووکەڵەیەکی تایبەت بهێنێتە هەرێمی کوردستان، بەڵکو هەر کەسێک بووکەڵەیەکی لەمشێوەیەی هێنابێت، ئەوا لەگەڵ کاڵای دیکە داوای کردووە و هیچ داتایەکی دیاریکراو لەسەر ئەم بووکەڵەیە لای ئێمە بەردەست نییە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






