ئێران: ئەگەر ئەمجارە ئیسرائیل هێرش بکاتەوە سەرمان ئەمریکاش فریای نەتانیاهۆ ناکەوێت
- هەواڵ
- 6 تەممووز

پاشماوەی ئەو شوێنەی ئێران لە جەنگی 12 ڕۆژە هێرشی کردە سەر لە ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی تووند دەدات لە ئەگەری هێرشی دووبارەی ئیسرائیل، ئەوا وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل "شۆکهێنەر" دەبێت.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا دەیان هێرش لەڕێگەی سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیەوە لەلایەن هەردوو دەوڵەتەوە ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا دەیان زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیلدا کوژران، لە کۆتایی جەنگەکەدا ئەمریکا بە هێرشێکی لەناکاو بەشداری جەنگەکەی کرد و هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران. دواتریش بە نێوەندگیریی ئەمریکا و قەتەڕ ئاگربەست ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: عبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: لەژێر فەرمانی ڕابەری باڵا پلانێکمان بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل داناوە کە دووژمن توشی بێدەسەڵاتی و ئیفلیجبوون دەکات، پلانی ئەمجارە بەشێوەیەکە ڕەنگە ئەمریکاش نەتوانێت ئەمجارە فریای نەتەنیاهۆ بکەوێت.
زانیاریی زیاتر: موسەوی سەبارەت بە ئامانجی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ جەنگ، گوتی: بەرنامەی ئەتۆمی بیانوو بوو بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەیان کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت لە ماوەی 48 کاتژمێر بۆ هەفتەیەک، بەڵام گەل و سوپای ئێران سەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





