ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئیسرائیل لە جەنگی 12 ڕۆژەی دژی ئێران کۆمەڵێک نهێنی لە هاوڵاتیانی شاردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 تەممووز

کاریگەری یەکێک لەو هێرشانەی کە ئێران کردبوویە سەر ئیسرائیل کە وەک دەردەکەوێت زیانێکی زۆر بە باڵەخانەیەک کەوتووە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی، ئیسرائیل لە ترسی دروستبوونی پشێووی ناوخۆیی کۆمەڵێک نهێنی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و میدیاکانی جیهان لەکاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیل شاردۆتەوە و ئاشکرای نەکردوون.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا دەیان هێرش لەڕێگەی سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیەوە لەلایەن هەردوو وڵاتەکەوە کرایە سەر یەکدی و سەرەڕای بانگەشەی ئێران بۆ بەئامانجگرتی بنکە و پێگە سەرەکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل، بەڵام لەلایەن تەلئەبیبەوە زانیارییەکانی تاران ڕەتدەکرایەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی کۆمەڵێک وێنەی مانگە دەستکردەکان و بەڵگەنامەی لێکۆڵەرانی ئەمریکی لەکاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە پێنچ بنکەی سەرەکیی سوپای ئیسرائیل بەر هێرشی مووشەکەکانی ئێران کەوتوون، بەڵام تەلئەبیب ڕێگەی نەداوە ئەو زانیارییانە ئاشكرا بکرێن، بەپێی ڕاپۆرتەکە شەش مووشەکی ئێران ڕاستەوخۆ ئەو بنکانەیان کردۆتە ئامانج کە لە نێویاندا بنکەی سەرەکیی هێزی ئاسمانی، بنکەی کۆکەرەوەی زانیاریی هەواڵگریی سوپا و بنکەی لۆجیستی سەربازی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکە ڕەتیکردۆتەوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زەرەر و زیانی ئەو پێگە سەربازییانە بڵاوبکاتەوە و ڕایگەیاندووە، هەموو بنکە و پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کاتی جەنگدا لە ئامادەباشی تەواودا بوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





