جۆری ئەو خوێنەی دۆزراوەتەوە
ئاڤا نیوز
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا جۆرێکی نوێی خوێن دۆزرایەوە کە تەنیا یەک کەس لە جیهاندا هەڵگری ئەم جۆرە خوێنەیە. ئەم دۆزینەوەیە 14 ساڵی خایاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمەڵێک پزیشکی فەرەنسی جۆرێکی نوێی خوێنی مرۆڤیان دۆزیوەتەوە کە ناوی "گوادا نێگەتیڤ"ـە. ئەم جۆری خوێنە یەک کەس هەیەتی ئەویش ژنێکی خەڵکی دوورگەی گوادلۆپی فەرەنسایە. ئەوەی سەیرە، ئەوەیە کە ئەم دۆزینەوەیە 14 ساڵی خایاندووە.
چی ڕوویدا: ساڵی 2011 ئەم ژنە بۆ نەشتەرگەرییەک دەچێتە یەکێک لە نەخۆشخانەکان، دوای ئەوەی پشکنینی بۆ دەکەن، دەردەکەوێت خوێنی لەگەڵ هیچ یەک لە گرووپەکانی خوێن یەکناگرێتەوە، پزیشکەکان زۆر بەلایانەوە سەیر دەبێت. پزیشکەکان ساڵانێکی زۆر سەرقاڵی ئاشکراکردنی ئەم نهێنییە بوون، دوای 14 ساڵ لە لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت ئەم ژنە خوێنێک لە جەستەیدایە کە لە هیچ مرۆڤێکی دیکەدا نیە.
لەم ڕۆژانە بە فەرمی گرووپی خوێنی ئەم ژنە وەک 48ـەمین سیستمی گرووپی خوێن لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی خوێن ئای ئێس بی تی ناسێنرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژنەکە ئێستا تەمەنی 54 ساڵە، تا ئێستا نەیزانیوە نە دەتوانێ خوێن بدات و نە دەشتوانێ خوێن وەربگرێ، دەبێ تا ماوە ئاگاداری ڕێژەی خوێنی بێت، چونکە خۆی تاقانەیە و نمونەی دەستناکەوێ.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






