
گرافیکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ یاوەری سەردانی مەحموود مەشهەدانی بوو بۆ هەولێر دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە و کۆبوونەوە لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیران، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بوو، دەشڵێت گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی دووشەممە لەبەغدا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چڕبوونەتەوە، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو بۆ هەولێر، لەتەواوی کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی کوردستان باسکردن بوو لە چارەسەرکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بە زووترین کات.
زانیاریی زیاتر: شاخەوان عەبدوڵڵا زیاتر دەڵێت، گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی دووشەممە لەبەغدا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێککەوتن، بە سوپاسەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم و خودی سەرۆکوەزیران مسرور بارزانی زۆر هاوکار بووە، تا ئەو ئاستەی هەندێ جار دەستبەرداری هەندێک مافی یاسایی هەرێمی کوردستان بووە لەو پێناوەدا.
باکگراوند: ئاڤا ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە ئەم سێشەممەیە لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و مووچە، وەڵامی حکومەتی کوردستان بداتەوە، بەڵام دیارنییە بە چ شێوازێک دەبێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت یان دوای کۆبوونەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






