
دیمەنی سووتانەکە. وێنە؛ بەرگریی شارستانیی چۆمان
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای چۆمان بەهۆی شۆرتی کارەباوە یەک دۆنم زەوی و باخچەی هاووڵاتیان و ژمارەیەکی زۆر دار چنار سووتان.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتەوە، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراون، ئەمڕۆ لە سنووری قەزای چۆمان ئاگر لە باخچە و زەوی هاووڵاتیان کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و باخچەی هاووڵاتیان لە کۆسرەتان و گردتەلان لە قەزای چۆمان دروست بوو، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگە لە تەشەنەکردنی زیاتری بگرن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگریی شارستانیی یەک دۆنم زەوی سووتاوە لەگەل 70 دار چنار، هۆکاری ڕوودانی ئاگرەکەش شۆرتی کارەبا بوو بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو، هاوکات هەر ئەمڕۆ ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە پووش و پەڵاش لە رێگای نێوان ناحیەی سرێشمە و قەزای خەلیفان کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی خەلیفان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری لە زیاد بوونی بکەن و زیانەکان کەم بکەنەوە و سروشتی ناوچەکە بپارێزن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ زیاتر لە چوار هەزار و 381 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






