
دیمەنی پارێزگای زیقار
ئاڤا نیوز
حکومەتی خۆجێی زیقاڕ بە نیازە زیاتر لە 130 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زێدەڕۆ تاپۆ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ساڵی 2003، قەیرانی نیشتەجێبوون و دیاردەی خانووی زێدەڕۆی لە عێراقدا پەرەی سەندووە، بۆ بەیاساییکردنی ئەم یەکانە دانیشتوانەکانیان بەردەوام داواکاریی پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن، تەنیا کەرکووک نەبێت، زۆربەی پارێزگاکان هەنگاوی بەتاپۆکردنی ئەو ناوچانە دەکەن کەزێدەڕۆیی کراوەتە سەر.
لێدوانی فەرمی: ڕەزاق عەلی، یاریدەدەری پارێزگاری زیقاڕ بۆ کاروباری پلاندانانی ستراتیژی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ تاپۆکردنی زیاتر لە 130 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زێدەڕۆ لەسەر ناوی دانیشتوانەکانیان بەرەو تەواو بوون دەڕوات.
زانیاریی زیاتر: یاریدەدەری پارێزگاری زیقار ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەم خانووانە لە سەر زەوی تایبەت دروست کراون و پێویستییان بە ڕەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت هەیە و ئێستا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخی یاساییان."
ئەمەش بزانە: یاریدەدەری پارێزگاری زیقار ئاشکراشی کرد، پلانیان هەیە لانی کەم 650 خانو پێش کۆتایی ئەمساڵ بەسەر دانیشتووانەکانیان تاپۆ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





