لە کوڵەجۆ بۆ خۆپارێزیی لە هەر مەترسییەک پێشمەرگە سەنگەرەکانی پتەوتر دەکات
- هەواڵ
- 8 تەممووز
ژمارەیەک پێشمەرگە و هەمەڕی سەربازی
ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی شەوی هەینی ڕابردوو و بەهۆی مەترسی پێشڕەویی هێزەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند کێڵگەیەکی نەوتی، ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی سەید مدری تاوەکو ناحیەی کوڵەجۆ لە گەرمیان، خەریکی لێدانی خەندەقن بۆ خۆپارێزی لە هەر مەترسییەک.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر کە ئەو کات حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕێککەوتبوو کە دەبێت کورد بگەڕێتەوە سەرجەم ئەو ناوچانەی بەر لە ساڵی 2003 لێی بووە، ئەو کات لە سنووری خانەقین کورد لە ناوچەی سەوزبلاغ بووە، لە سنووری کفری لە کارێز بووە، لە سنووری کولەجۆ لە قەرەبلاغ بووە، ئێستا کورد تەنیا لە ناوچەی کوڵەجۆ ماوەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەریەکە لە عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و ئەحمەد موزر ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە قەرەتەپە و گوڵاڵە، کار دەکەن بۆ ئەوەی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ بگەڕێننەوە بۆ سنووری قەرەبڵاغ، ئەم کارەیان بەهۆی ماددەی 140ـەوە سەر ناگرێت و نایاساییە، بۆیە دەیانەوێت بە پشتبەستن بەو گرێبەستەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەگەڵ کۆمپانیای هیلالی قەتەری کردوویەتی بۆ بووژانەوە و دەرهێنانی نەوت لە بیری چالوخالد، هەروەها بیرەکانی سنووری قەرەتەپە تاوەکو غەرە و پەڵکانە، هێز ببەنە ئەو ناوچانە، بۆیە سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، وەک پۆلیسی نەوت و گاز، بەرگری و فریاکەوتن، لەگەڵ ئاسایش کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە لیوای پێنجی شارەزوور بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێزێکی زۆری پێشمەرگە لە کوڵەجۆ بڵاوەی پێکراوە و سەنگەرەکانیان تووند دەکەنەوە و ساتری زیاتر دروست دەکەن، تاوەکو ڕێگری لە هەر جووڵەیەکی نامۆ و نەخوازراوی هێزە عێراقییەکان بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی بەشێک لە هێزەکانی حەفتا و هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی سەید مدری، تاوەکو ناحیەی کوڵەجۆ خەریکی لێدانی خەندەقن بۆ خۆپارێزی لە هەر مەترسییەک.
پێدراوە ڕاستەکان: بیری نەوتی چالو خالد دەکەوێتە ئەمدیوی سنووری هێڵی 36ـەوە، واتە دەکەوێتە سنووری خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت بە هەر جۆرێک بێت ئەو بیرە نەوتە کۆنترۆڵ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






