ئاڤا زانیاری لەسەر ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ئۆجەلان لەگەڵی دەرکەوتن
- هەواڵ
- 9 تەممووز

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوای نزیکەی 26 ساڵ یەکەمین پەیامی ڤیدیۆیی لە زیندانی ئیمراڵییەوە بڵاو کردەوە. لە ڤیدیۆکەدا شەش کەسی دیکە لەگەڵی دەرکەوتن و بوونە جێی مشتومڕی میدیاکان. لە پەیامەکەیدا ڕێبەری پەکەکە ڕایگەیاند، "لێرەدا كۆتایی به تهڤگهری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵیكردن له ههبوونی کورد دەرکەوت."
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیویەتی، ئەو کەسانەی لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ئۆجەلان دەرکەوتوون، سکرتێری سیاسییی ئۆجەلانن.
قوڵتر: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەو کەسانە کرد کە لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی عبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵی دەرکەوتوون. لەوباریەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاڤای گوت، ئەوانە سکرتێری سیاسیی ئۆجەلانن لە زیندان، هەر لە سەرەتای کارکردن بۆ پرۆسەی ئاشتی وەک سکرتێری سیاسی و ڕاوێژکاری ئۆجەلان کارەکانی ڕادەپەڕێنن.
ئەو شەش کەسە ماوەی 20-30 ساڵە لەگەڵ ئۆجەلان زیندانیکراون. حلیمی یڵدرم کە لە دەستە ڕاستی ئۆجەلان دانیشتووە، ماوەی نزیکەی 30 ساڵە زیندانیکراوە، لە ساڵی 2013 کاتێک هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکرد، حیلمی یڵدرم لە زیندانیکی دیکە بوو، گواسترایەوە بۆ لای ئۆجەلان، بۆ ئەوەی بەیەکەوە کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتن ناوەکانیان بەم شێوەیە، ئەوانەی بە پێوە وەستاون، لە چەپەوە بۆ ڕاست: ئێرگین ئەتابێی، مەحموود یەمەڵاک، زەکی بایهان، عومەر خەیری کۆنەر. ئەوانەی دانیشتوون: لە چەپەوە بۆ ڕاست: حلمی یڵدرم، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وەیسی ئاکتاش.
لەلایەکی دیکە: هەر لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا لەبارەی دوایین کۆنگرەی پەکەکە، ئۆجەلان گوتی، به كۆنگرهی 12 و ههڵوهشاندنهوهی (پەکەکە) وهڵامێكی دروستی ئهرێنی و بهرفراوانی ئهمهتان دایهوه، ئهم ههڵوێستهتان به وهڵامێكی مێژووییانه له قهڵهم دهدهم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






