
یەکێک لە پاڵاوگە نایاساییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا 85 پاڵاوگە لە سنووری هەولێر داخراون.
وێنە گەورەکە: ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاککردنەوەی ژینگە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان دژی پاڵاوگە نایاساییەکان و خاوەنەکانیان بەردەوامە، بە جۆرێک هەر پاڵاوگەیەک پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان نەبێت، دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان دەستگیر دەکرێن، پارێزگاری هەولێریش دوایین زانیاریی لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە: بە بڕیاری دادوەر 43 کەس لەسەر پاڵاوگەکان دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگەش داخراون، هەروەها ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی حکومەت لە بەرانبەر سەرپێچیکاران بەردەوامە.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت: لە سنووری قەزای قوشتەپە شەش پاڵاوگە هەڵگیراون، پاڵاوگەیەک داخراوە و 15 پاڵاوگە دوای داخستنیان، لەلایەن لیژنەی ژینگەی هەولێر و پارێزگای هەولێر کراونەتەوە، کە بەپێی ڕێنمایی ژینگەی هەولێر کار دەکەن، لە درێژەی ڕێکارەکان دوو خاوەن پاڵاوگە دراونەتە دادگا و خاوەن پاڵاوگەیەک دەستگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






