
دیمەنی ئەو فرۆشگەیەی کە لە ڕانیە داخرا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی كەوتووەتە بەرامبەر قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی كچان و هەردوو تەنیشتی باخچەی ساوایان و مزگەوت بوو، فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان بۆ هەمیشەیی داخرا.
چیرۆكی سەرەكی: لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، لە بەردەوامی بەدواداچوون و پشكنین بۆ بازاڕەكان و شوێنە گشتییەكان، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، بڕیارێكی هاوبەشیان دا و فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكانیان بۆ هەمیشەیی داخست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری داخستنی ئەم فرۆشگەیە، بەهۆی پابەندنەبوونی بووە بە ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی ڕاپەڕین، جگە لەوەش هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی نەگونجاو بوو و بەهیچ جۆرێكیش لەگەڵ داب و نەریتی گشتی نەدەگونجا، بۆیە لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان، بڕیاری داخستنی ئەو شوێنە دراوە.
قایمقامیەتی قەزای ڕانیە داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاریی پێویست، لەكاتی تێبینیكردنی هەرجۆرە سەرپێچی و كەموكوڕییەک، لیژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایش و پۆلیسی ڕاپەڕینی لێ ئاگادار بكەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






