
عەباس عێراقچێ، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران داوا دەکات ئەوروپا لە دۆسیەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەدا ڕۆڵێکی بێلایەن و ناوەندی بگێڕێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچێ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لوموندی فەڕەنسی سەبارەت بە خواستی ئەوروپا بۆ یارمەتیدان بە گەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان، ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەوروپا بە ڕاستی دەیەوێت ڕۆڵی ناوەندی بگێڕێت، دەبێت سەربەخۆیی و بێلایەنی خۆی نیشان بدات. یەکێک لە نیشانەکانی ئەم بێلایەنییە، سەرکۆنەکردنی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. ئەمەش کارێکە کە فەڕەنسا هێشتا نەیکردووە. لە چ دۆخێکی وەهادا، چۆن دەتوانرێت چاوەڕوانیی ئەوە لە ئێران بکرێت کە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت؟"
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای تێبینی و ڕەخنەکانی، بەڵام عێراقچی جەختی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی مەبەستی نییە لە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەربچێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەراقچی سەبارەت بە بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن گوتی: "ئێستا، ئاڵوگۆڕی دیپلۆماتیک لە ڕێگەی هەندێک وڵاتی دۆست یان ناوەندییەوە بەردەوامە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





