
دیمەنی چەکە لەیزەرەکانی ئەمریکا و ڕووسیا و چین و ئیسرائیل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕووداوەکەی ئەم دواییەی دەریای سوور لە نێوان کەشتییەکی چینی و فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەڵمانیدا، جارێکی تر یەکێک لە هەستیارترین دۆسیەکانی پێشبڕکێی چەکدارکردنی جیهانی هێنایەوە بەر باس.
وێنە گەورەکە: جیهان شایەتحاڵی پێشبڕکێیەکی خێرایە لە نێوان زلهێزەکاندا بۆ گۆڕینی جۆری چەکەکانیان بە تیشک، بەتایبەتی لەیزەر، لە نموونەی تاقیکارییەوە بۆ ئامرازی یەکلاکەرەوە لە گۆڕەپانی شەڕدا.
چی ڕوویدا: بەرەبەیانی دووی تەمموز، کاتێک فڕۆکەیەکی ئەڵمانی بەناوی "ئەسپیدێس" لە ئەرکێکدا بوو بۆ پاراستنی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، ڕووبەڕووی تیشکێکی لەیزەری بووەوە کە پێدەچێت لە کەشتییەکی جەنگی چینییەوە هاتبێت. بە وتەی بەرپرسانی ئەڵمانی، نزیک بوو ڕووداوەکە ببێتە هۆی کارەسات.
چەکی لەیزەری ئەمریکا
سوپای ئەمریکا بە چڕی سیستەمی "DE M-SHORAD" ( وزەی ئاڕاستەکراو - بەرگری ئاسمانی کورت مەودا) تاقیدەکاتەوە، ئەم سیستەمە کە لەیزەرێکی بەهێزی 50 کیلۆوات لەسەر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی "سترایکەر" جێگیر دەکات، بەشێکە لە دیدگای ئەمریکا بۆ دروستکردنی "بەرگرییەکی فرە چین" کە چەکی وزەی ئاڕاستەکراو و مووشەکی ئاسایی تێکەڵ دەکات. بەرپرسانی پرۆگرامەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم تەکنەلۆژیایە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مووشەکەکان نییە، بەڵکو "تەواوکردنی ئەرکەکەیانە" و دووپاتیدەکەنەوە کە تێکەڵکردنی توانای جووڵەیی (مووشەک) و توانای وزەی ئاڕاستەکراو (لەیزەر) ئەوەیە کە جەنگ لە گۆڕەپاندا یەکلایی بکاتەوە.
سیستمی لەیزەری چین
چین بە شێوەیەکی بەرفراوان وەبەرهێنان لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی سیستەمی لەیزەری تایبەت بە خۆی دەکات. هەرچەندە زۆرێک لە پرۆگرامەکانی نهێنین، کۆمپانیاکانی بەرگری چینی سیستەمی وەک "ڕاوچی بێدەنگ" (Silent Hunter)ـیان نمایش کردووە، کە سیستەمێکی لەیزەری دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە و لەسەر بارهەڵگر جێگیرکراوە. ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن کە چین کار لەسەر جێگیرکردنی سیستەمی لەیزەری بەهێزتر لەسەر کەشتییە جەنگییەکانی دەکات، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز.
سیستمی لەیزەری ڕووسیا
ڕووسیاش لەم بوارەدا دوانەکەوتووە و وەزارەتی بەرگرییەکەی تاقیکردنەوەی مەیدانیی سەرکەوتووی بۆ سیستەمی لەیزەری دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاگەیاندووە. مۆسکۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە سیستمەکانی، وەک سیستمی "پێرێسڤێت" (Peresvet)، توانای کارکردنی کاریگەریان هەیە تەنانەت لە کەشوهەوای سەختیشدا. ئامانجی ستراتیژی، پاراستنی دامەزراوە گرنگەکانە، وەک دامەزراوەکانی نەوت و غاز، لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی گشتگیری وڵاتەکەدا.
قوڵایی ستراتیژی و داهاتووی چەکی لەیزەر
چەکی لەیزەر چەندین سوودی ستراتیژی هەیە، لەوانە؛ وردی لە پێکانی ئامانج، تێچووی کەمتر بۆ هەر لێدانێک بە بەراورد لەگەڵ مووشەکەکان، و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە فرەچەشنەکان وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تەکنەلۆژیای لەیزەر هێشتا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە، وەک کاریگەری کەشوهەوا (هەور، تەم، باران)، و پێویستی بە سەرچاوەی وزەی زۆرە.
سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە، پێشبڕکێکە بەردەوامە و وڵاتانی دیکەش وەک بەریتانیا، ئیسرائیل و هیندستان هەنگاوی بەرچاویان لە پەرەپێدانی چەکی لەیزەریدا ناوە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە جیهان لە لێواری سەردەمێکی نوێی سەربازیدایە کە تێیدا چەکی لەیزەر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات: هێرش دەکەینەوە سەر بنکەکانتان
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ناوی سەرکردەیەکی پێشووی بەعس لە لیستی سزاکانی دەردەهێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕێکی خێڵەکی لە مەیسان چوار کوژراوی لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 تەممووز
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
10 تەممووز
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
10 تەممووز