بەکارهێنانی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ لەلایەن ئەمریکا بۆ کارمەندانی کاردانەوەی تووندی لێدەکەوێتەوە
- ڕاپۆرت
- 11 تەممووز

دیمەنی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا FBI دەستی کردووە بە بەکارهێنانی پشکنینی پۆلیگراف (ئاشکراکردنی درۆ) بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە جاران، ئەمەش نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە، بە تایبەتی هەندێک لە بەرپرسە باڵاکان پرسیاری ئەوەیان لێکراوە کە ئایا هیچ قسەیەکی نەرێنییان لەسەر کاش پاتێل بەڕێوەبەری FBI کردووە یان نا.
وێنە گەورەکە: بە شێوەیەکی ئاسایی، FBI پشکنینی پۆلیگرافی بۆ دۆزینەوەی ئەو کارمەندانە بەکارهێناوە کە ڕەنگە خیانەتیان لە وڵات کردبێت یان بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی ئەو کارمەندانە جێگەی متمانە نین بۆ پاراستنی نهێنییەکان, بەڵام لەوەتەی کاش پاتێل پۆستی بەڕێوەبەری وەرگرتووە، دەزگاکە بەکارهێنانی ئەم ئامێرەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە و هەندێک جار پرسیاری زۆر تایبەتی لە کارمەندەکان کردووە، وەک ئەوەی ئایا ڕەخنەیان لە خودی پاتێل هەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیووۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری دوو کەسی ئاگادار لە بابەتەکە، لە چاوپێکەوتن و پشکنینەکانی پۆلیگرافدا (ئاشکراکردنی درۆ)، FBI پرسیاری لە کارمەندە باڵاکان کردووە کە ئایا هیچ شتێکی نەرێنییان لەسەر پاتێل وتووە. لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا، بەرپرسان ناچار کراون پشکنینی پۆلیگراف ئەنجام بدەن کاتێک دەزگاکە هەوڵی دەدا بزانێت کێ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە پاتێل داوای چەکێکی خزمەتگوزاری کردووە، کە داوایەکی نائاساییە، چونکە ئەو بریکار نییە.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەڵمەتێکی فراوانتری FBI بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی هەواڵ و زانیاری، و لە هەمان کاتدا ڕەنگدانەوەی هەستیاریی زۆری پاتێلە بەرامبەر بەوەی لە ڕای گشتیدا چۆن وێنا دەکرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەرپرسانی پێشووی دەزگاکە دەڵێن ئەم کارانە "سەرلەبەری سیاسییە و زۆر نەشیاون" و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە نیشانەی گەڕانێکی مەترسیدارە بەدوای دڵسۆزیی کارمەندەکان لەناو FBI، کە تێیدا لاریبوون لە بۆچوونی بەرپرسان قبووڵ ناکرێت. بە وتەی ئەوان، ڕەخنەگرتن لە پاتێل یان جێگرەکەی، دان بۆنگینۆ، دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی کارەکانیان.
لێدوانی فەرمی: جەیمس دەیڤدسۆن، بریکارێکی پێشوو کە 23 ساڵی لە دەزگاکەدا بەسەر بردووە، دەڵێت: "دڵسۆزیی کارمەندێکی FBI بۆ دەستووری ئەمریکایە، نەک بۆ بەڕێوەبەر یان جێگری بەڕێوەبەر."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم گۆڕانکارییانە بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسە باڵا و بە ئەزموونەکان دەزگاکە جێبهێڵن. بەپێی خەمڵاندنێکی ڕۆژنامەکە، بەرپرسانی باڵای نزیکەی 40%ـی نووسینگە مەیدانییەکان یان خانەنشین بوون، یان دەرکراون یان گواستراونەتەوە بۆ پۆستی دیکە. بۆ نموونە، مایکڵ فاینبێرگ، بریکارێکی باڵا لە نووسینگەی نۆرفۆلک، هەڕەشەی پشکنینی پۆلیگرافی لێکراوە بەهۆی هاوڕێیەتی لەگەڵ پیتەر سترۆک، بەرپرسێکی پێشووی دژە هەواڵگری کە بەهۆی ناردنی نامەی تێکستی دژی دۆناڵد ترەمپ لە کارەکەی دوورخرایەوە. فاینبێرگ پێش ئەوەی پشکنینەکەی بۆ بکرێت، دەستی لەکار کێشایەوە و نووسیویەتی: "لەسەردەمی پاتێل و جێگرەکەی، شارەزایی و لێهاتوویی بە ئاسانی دەکرێنە قوربانیی بیروباوەری ئایدیۆلۆژی و سیاسیکردنی بێووچانی هێزی کار."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە پۆلیگراف لە دادگاکاندا وەک بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە وەرناگیرێت، بەڵام دەزگا ئەمنییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا بە فراوانی بۆ لێکۆڵینەوەکان و پشکنینی پێشینەی ئەمنی بەکاریدەهێنن. بەڵام پرسیارکردن لەبارەی دڵسۆزیی کەسی بۆ بەڕێوەبەر، ترس و گومانی لەناو کارمەندانی دەزگاکەدا دروست کردووە و نیگەرانییەکانی لەبارەی بەسیاسیکردنی FBI زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول