
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە یەکێک لە شارەکانی عێراق، وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پسپۆڕی پیسبوونی تیشکی و ژینگەیی، داوای گرتنەبەری ڕێکاری بەپەلە دەکات بۆ کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی لە کاتی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە لە 11 پارێزگای باشووری عێراق، پلەکانی گەرما دەگەنە نیوەی پلەی کوڵان، دەستەی کەشناسیی عێراقیش هۆشداریی شەپۆلێکی گەرمای تووند دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئیقبال لەتیف، پسپۆڕی پیسبوونی تیشکی و ژینگەیی ڕاگەیاند، "تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە بەهۆی کونبوونی چینی ئۆزۆنەوە دروست دەبێت، بە یەکێک لە مەترسیدارترین پیسکەرە ژینگەییەکان دادەنرێت کە مرۆڤ ئێستا ڕووبەڕووی دەبێتەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی خۆرلێدانی کوشندە، هەروەک چۆن لەم دواییانەدا بەسەر ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێژی سەربازییدا هات."
چارەسەرەکان: بە گوتەی ئیقبال لەتیف، "ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە پێویستی بە خۆ بەدوورگرتنە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیشکی خۆردا، پۆشینی جلوبەرگی سپی و دوورکەوتنەوە لە ڕەنگە تۆخەکان، هاوشێوەی دانیشتووانی ناوچە ئەفریقییەکان، چونکە گەرمی دەداتەوە و هەڵینامژێت." هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی "خواردنەوەی بڕێکی زۆری شلەمەنی، بەکارهێنانی چەتر و کڵاوی دژەخۆر کرد بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی تیشکی خۆر لەسەر تەندروستیی گشتی."
لەلایەکی دیکەوە: ئەو پسپۆڕەی بواری پیسبوونی تیشکی و ژینگەیی جەخ لەوە دەکاتەوە "کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لەم بارودۆخە ژینگەییەدا بووەتە پێویستییەکی هەنووکەیی، بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و کارمەندان لە دامەزراوە جیاوازەکاندا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






