
باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق هۆکارەکانی دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ئاشکرا دەکات. هاوکات ئاماژە بەوە دەدات نزیکەی لەسەر هەموو بڕگەکان ڕێککەوتن کراوە، جگە لە بابەتی بڕی بەکاربردنی ناوخۆیی و پاڵاوتنی نەوت.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "یاسای بودجە بڕێکی دیاریکردووە لە نەوتی خاو کە پێویستە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت بە مەبەستی هەناردەکردنی. بەپێی یاساکە، دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی و بەدیاریکراوی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکرێت، تا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە هەناردە بکرێت".
وتیشی: "لەم ماوەیەدا گفتوگۆ و دانوستانی زۆر و چڕ ئەنجامدراون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەموارێک لە یاسای بودجەدا بکرێت بۆ خێراکردنی پرۆسەکە. لەناو هەموارەکەدا، بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی بەرهەمهێنراوی هەرێم وەک پێشینە دیاریکرا، هەروەها بڕیاردرا کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتی دیاری بکرێت بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر کێڵگەیەکدا بە جیا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم ڕێککەوتن و هەموارکردنە خرایە بەردەم حکومەتی هەرێم و ڕەزامەندییەکی ڕاستەقینەی لەسەر بوو لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، چونکە خرایە بەردەم پەرلەمان و هەموو ئەندامانی پەرلەمان ڕەزامەندییان لەسەر ئەم هەموارە نیشان دا و داوامان لە هەرێم کرد جێبەجێی بکات".
ڕوونیکردەوە: "هەندێک بابەتی ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا هەن. یەکێک لەوانە ئەوەیە کە لە یاسای بودجەدا و لە ڕێگەی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە، ڕێککەوتن کرابوو کە بڕی پاڵاوتن یان بەکاربردنی ناوخۆیی بە 46 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاری بکرێت، بەڵام هەرێم ئێستا داوای 65 هەزار بەرمیل دەکات، ئەمەش پێچەوانەی یاسای بودجەیە".
وتیشی: "نزیکەی لەسەر هەموو بڕگەکان ڕێککەوتن کراوە جگە لەم بڕگەیە. هیوادارین لەم قۆناغە کۆتاییانەدا هەرێم بەو بڕە ڕازی بێت کە لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێریی داراییدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە".
وەزیری نەوت ڕوونیکردەوە: "لە لایەن خۆمانەوە وەک حکومەتی فیدراڵی، لایەنی تورکی و لایەنی کوردیمان ئاگادار کردووەتەوە لە ئامادەییمان بۆ وەرگرتن و هەناردەکردنی ئەم بڕە. من خۆم لە کۆبوونەوەیەکدا بووم لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا و تورکیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە بەرەو جەیهان، بەڵام چاوەڕێی ئەوەین براکانمان لە هەرێم ئەم بڕە نەوتە ڕادەست بکەن تا هەناردە بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتە خوارەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دێتە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
14 تەممووز
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق هەژماری من لە شوێنی تەوتین قبوڵ دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات و بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئامێری ATM لە هەڵەبجە دادەنرێن
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە ئاشكرا دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپیکۆر: هێرشە درۆنییەکان نامانوەستێنن و بەردەوام دەبین
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین