ئەمینداری بزووتنەوەی وەفای نیشتمانی: چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندیی کورد و سوودانی ئاڵۆزکرد
- عێراق
- 2024-03-24

عەدنان زورفی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای نیشتمانی - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای نیشتمانی ڕایگەیاند، بەشداریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان چوارچێوەی هەماهەنگی تووڕە دەکات و کێشەی بۆ دروست دەکەن، وەک چۆن کێشەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ دروستکرد.
لێدوانی فەرمی: عەدنان زورفی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای نیشتمانی ڕایگەیاند: بەشداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، چوارچێوەی هەماهەنگی تووڕە دەکات و کێشە و بەربەستی بۆ دروست دەکەن، وەکو چۆن کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان بۆ دروستکرد، لەگەڵ بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان.
قوڵتر: ئەو کێشانە پەیوەندیی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستانی ئاڵۆزکرد، سەرەڕای ئەوەی سوودانی هیچ هۆکاری ئەو کێشانە نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی بایدن چاوەڕێی هەنگاوی زیاتریان لێدەکرد لەبارەی پەیوەست نەبوونی سوودانی بە گرووپە چەکدارەکان، بەڵام دوای بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەکانی هاوپەیمانان قەیران درووستبوو، ئاڵنگارییەکی نوێ بوو لەبەردەم حکومەتەکەی سوودانی، ئەمریکا ناچاربوو وەڵامی هێرشەکان بداتەوە و بارەگای گرووپە چەکدارەکان بۆردوومان بکات، ئەوەش پەیوەندییەکەی لەگەڵ سوودانی هێندەی دیکە ئاڵۆزتر کرد.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کۆمارییەکان حەز بە سەردانەکەی سوودانی ناکەن، ئیدارەی بایدن سەردانەکە بە باش دەزانێت، بەڵام کوژرانی سێ سەربازە ئەمریکییەکە لە ئوردن کاریگەریی گەورەی لەسەر ڕای گشتیی ئەمریکا هەیە، بەتایبەتیش کە ئێستا بەرەوە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەڕۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





