لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ڕێگە نەدرا بڕگەیەک بۆ باسکردنی مووچەی فەرمانبەران زیاد بکرێت

شەیری بکە لە:
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ڕێگە نەدرا بڕگەیەک بۆ باسکردنی مووچەی فەرمانبەران زیاد بکرێت

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پەرلەمان

ئاڤا نیوز

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەشێک لە پەرلەمانتاران واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بکرێت، بەڵام ڕێگە بە زیادکردنی بڕگەی تایبەت بە پرسی مووچە نەدرا.

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، نزیکەی 70 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردوەتەوە بۆ زیادکردنی بڕگەیەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران، بەڵام موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد نەیهێشت بڕگەکە زیاد بکرێت، تەنیا هەندێک پەرلەمانتار بە قسە بەشداریان کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 70 پەرلەمانتارەی کە واژۆیان کۆکردووەتەوە، بەشێکیان پەرلەمانتارانی شیعە و سوونەن.

زانیاریی زیاتر: هەریەکە لە سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان جگە لە پارتی کە بەشدار نین، قسەیان لەسەر مووچە کردووە، بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆیان نەدراوەتەوە، تەنیا ڕێگەیان پێدراوە باسی لێوە بکەن.

دوای سێ کاتژمێر لە دانیشتنەکە، بڕیار درا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.

باکگراوند: فڕاکسیۆنی پارتی وەکو هەڵوێستێک لە بەرامبەر نەناردنی مووچەی فەرمانبەران، بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی کرد و بەشداری نەکرد، بەڵام فراکسیۆنەکانی دیکە ئامادە نەبوون بایکۆت بکەن و بەشداریان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ