
سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە بارەی بڕیاردان لە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق کۆبووەوە، بەڵام بڕیار نەدرا، چونکە پەیامێک لە بەغداوە گەیشتە سەرۆک بارزانی و داوا دەکات ئەو بڕیارە نەدەن، ئەم هەفتەیە چارەسەری کێشەکان دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ شەممە، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە بەشداری د. فوئاد حوسێن، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی بەردەم کورد بەرامبەر بەغدا، کە کشانەوەی کورد یەکێک بوو لە بژاردەکان و پارتی سوور بوو لەسەر کشانەوە.
پەیامی فەرمی: لە بەرامبەر هەڵوێستی پارتی، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و لە پەیامەکە کە پەیامی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیش بووە دەڵێت، "تکایە بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی مەدەن، کەمێک ئارام بگرن تا چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەدۆزینەوە. هەموو هەوڵێک دەدەین هیچ نەبێت ئەم هەفتەیە مووچەیەک بنێردرێت".
نووری مالیکی پەیامی بۆ سەرۆک بارزانی ناردووە و داوای لێ کردووە هەفتەیەک مۆڵەتی پێبدات کێشەکە چارەسەر دەکات، ئاڤا زانیویەتی لە دوێنیوە چەند بەرپرسێکی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگیش پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مالیکی بەهێزترین کاندیدە پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق وەربگرێت و شوێنی سوودانی بگرێتەوە، ئاڤا زانیویەتی پێشتر چەند جار لە کۆبوونەوە تایبەتەکان وتوویەتی جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران، هەڵەکانی ڕابردوو بەرامبەر هەرێمی کوردستان ڕاست دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوو سەرچاوەی حکومەتی عێراق بە ئاڤایان گوت: فشارە سیاسییەکان بەو ئاراستەیەن ئەم هەفتەیە مووچەیەک بۆ مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکرێت، ئەو لیژنەیەی لە حکومەتی عێراق پێکهێنراوە پیشنیاز بۆ سوودانی دەکات مووچەیەک خەرج بکرێت تاوەکو هەولێر و بەغدا رێک دەکەون.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەسەر هەموو بڕگەکان کراوە، ئەوەی کە ناکۆکی لەسەرە، ئەو بڕەیە کە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





