فایلی خەڵک؛ زیاتر لە 285 جووتیاری شارەزوور کێشە لە خاوەندارێتی زەوییەکانیان دروست بووە
- کوردستان
- 12 تەممووز
ئاڤا نیوز
نزیکەی نیو سەدەیە 285 جووتیاری سنووری قەزای شارەزوور هەریەکەیان خاوەنی 30 دۆنم زەوین، ناتوانن هیچ مامەڵەیەکی یاسایی بە زەوییەکانیانەوە بکەن. بەرپرسانی ناوچەکەش دەڵێن، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستی بە بڕیارێکی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: 285 جووتیاری قەزای شارەزوور بەپێی گرێبەستێک لە ساڵی 1975 زەوییان پێ دراوە، بەڵام لە ساڵی 2007 بەهۆی نەبوونی (پلەی کۆتایی) و "صورە قەید" ناتوانن هیچ مامەڵەیەک بە زەوییەکانیانەوە بکەن، وەک گواستنەوەی خاوەندارێتی یان جێبەجێکردنی پڕۆژەی کشتوکاڵی.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا عەبدولکەریم، نوێنەری جووتیارانی گوندەکانی کانی کەوەی کۆن، حاسڵ، تەپەکەل و بەشێک لە مالوان، بە ئاڤای وت: "تا ساڵی 2007 هیچ کێشەیەکمان نەبوو و تەنانەت باجیشمان لێ وەردەگیرا، بەڵام ئێستا پێمان دەڵێن زەوییەکانتان پلەی کۆتایی وەرنەگرتووە و ناتوانین باجیشتان لێ وەربگرین."
زانیاریی زیاتر: ئەو جووتیارە دەڵێت، گەورەترین کێشەمان ئەوەیە ناتوانین خاوەندارێتی زەوییەکان بگوازینەوە بۆ کەسێکی دیکە، تەنانەت ئەگەر ئەندامی خێزانەکانیشمان بن، هەروەها ڕێگەمان پێنادرێت پڕۆژەی نوێ وەک لێدانی بیر یان دروستکردنی باخ لەسەر زەوییەکانمان جێبەجێ بکەین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: فەرەیدون حەسەن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارەزوور بە ئاڤای وت: چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستی بە بڕیارێکی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارەزوور هۆکاری بوونی ئەم کێشەیە بۆ دەرچوونی ڕێنمایی نوێ لە ساڵی 2007 دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر زەوییەک 'صورە قەید'ـی (تۆماری فەرمی) نەبێت، ناتوانرێت باجی لێ وەربگیرێت و هیچ مامەڵەیەکی یاسایی پێوە ناکرێت، لە کاتێکدا پێشتر تەنیا بە پشتگیریی ئەنجومەنی گووند کارەکانیان بۆ ڕایی دەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






