
دیمەنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان
ئاڤا نیوز
لەسەر کوژرانی سێ کەس لە گوندێکی ناحیەی شێخ تەویل لە سنووری گەرمیان، تا ئێستا 12 کەس دەستگیر کراون ڕوونکردنەوەش لەسەر ڕووداوەکە بڵاودەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 23-6-2025 سێ کەس لە گوندی سەیبێخانی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل کوژران، پۆلیسی گەرمیان لێکۆلینەوەی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد و ژمارەیەک هاووڵاتیی دەستگیر کراون، هۆکاری ڕووداوەکەش ڕووندەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو تاوانێکی کوشتن لەگوندی سەیبێخانی سەربەناحییەی شێخ تەویل لەنێوان دوو لایەن بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە ڕوویدا لە ئەنجامدا دوو کەس بەناوەکانی سەرهەنگ جەزا محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 2004 و محەممەد جەزا محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1999 و لەلایەنی بەرامبەریش کەسێک بەناوی موحسین عەلی محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1997 کوژران.
دوای گەیشتنی پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بەشوێنی ڕوداوەکە، دوو لەتەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کران و یەکێکی دیکە لەتەرمەکان کە لە لایەنی بەرامبەر بوو ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کرا، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وەرگرتنی وتەی چوار شاهید، ڕووداوەکە بەو جۆرە بووە، کەسێک دوو کەسی کوشتووە کە برای یەکترن و کەسێکی دیکەی بریندارکردووە، دواجار خۆشی کوشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیس و ئەنجامی ڕاپۆرتی توێکاری پزیشکی دەربەندیخان دەرکەوت، تاوان لێکراو موحسین عەلی محەممەد، پێنج فیشەکی بەرکەوتووە و خۆی نەکوشتووە، بەڵکو کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: لەسەر ڕووداوەکە تاوەکو ئێستا 12 کەس لەهەردوو لایەن بەپێی مادەی 406ـی لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش تۆمەتباری دیکە بەهەمان مادە دەرچووە و لەژێر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات