
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی باڵای لایەنە سیاسیەکانی شیعە دەکرێت و تاوتوێی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیامەکەی پارتی دەکەن، لەبەرئەوەی لەوە تێگەیشتوون کە پارتی زۆر ڕژدە لە پرسی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بۆیە هەر هیچ نەبێ، لەوانەیە مووچەیەک بۆ هەرێمی کورستان بنێردرێت هەتا کێشەکان یەکلایی دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پەیامەکەی پارتی بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبێتەوە، و سبەی سێشەممەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی سوودانی پێشنیاز دەکات مووچەیەک بنێردرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی ناردووە کە دەبێت دوو مووچە بنێرن، پێداگریش لەسەر ئەوە دەکات.
چی ڕوویدا: دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەی پارتی ڕۆژی شەممە 2025-07-12، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیامی پارتی گەیاندە سوودانی و مالیکی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا، مالیکی داوای کردبوو کە پارتی جارێ پەلە نەکات لە بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵێنی دابوو کێشەکە چارەسەر بکات. بارەگای بارزانییش بڵاویکردەوە کە ئەمە دوا دەرفەتە و دەبێت کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.
دوای گەیشتنی ئەو پەیامە بۆ بەغدا، شیعەکان تاوتوێی پەیامەکە دەکەن و لیژنەکەی سوودانی پێشنیاز دەکات مووچەیەک بنێردرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دوو مووچە دەکات.
پەیامی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وتوویەتی، ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا دەیکەن دەبێت بۆ هەموو ساڵەکە بێت، واتە هەتا کۆتایی ساڵ هەر بەردەوام بێت، نەک تەنیا بۆ ئەم یەک دوو مانگە.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ یەکشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک حکومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە، کە هەفتەی ڕابردوو لەبارەی پرسی نەوت و مووچە چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
دوای کۆبوونەوەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، لە هەوڵەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت





