
هێشتنەوەی ڕیش لەلایەن پیاوانەوە، وێنە: سوشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک، سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە گشتاندنێکی فەرمیدا کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، ڕێنمایی داوەتە سەرجەم فەرمانبەرانی کە ڕیشیان نەهێڵنەوە بە شێوەیەک کە "سەرنجڕاکێش" بێت، و بە تووندی هۆشداریی دا لە "خۆچوواندن بە داعش یان میلیشیاکانی دیکە."
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئەو نووسراوە فەرمییەی کە لەلایەن ئەندازیار لەما هاشم حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکەوە واژۆکراوە و ئاراستەی سەرجەم بەش و لقەکانی کۆمپانیاکە کراوە، هاتووە: "لەسەر بنەمای زەوقی گشتیی وەزیفە" لەسەر بنەمای ڕەوشتی پیشەیی، ڕێنمایی دەکرێت کە هاتنی فەرمانبەر بۆ دەوامی فەرمی بە دەرکەوتنێکی شایستە بێت و ڕیشی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش نەهێشتبێتەوە و خۆی بە (داعش یان میلیشیاکانی دیکە) بەراورد نەکردبێت."
نووسراوەکە هەروەها جەختی کردۆتەوە کە "بەڕێوەبەری شوێنەکە بەرپرسیارێتیی تەواو هەڵدەگرێت ئەگەر ئەم ڕێنماییە بە فەرمانبەرانی نەگەیێنێت."
لەلایەکی دیکەوە: نووسراوەکە لەلایەن پەرلەمانتار، ئەمیر مەعمورییەوە، بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی لێکەوتەوە. مەعموری لەسەر نووسراوەکە نووسیویەتی: "هەرکەسێک ڕیشی بهێڵێتەوە، بەپێی فەرمانی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی، بە کەسێکی شوێنکەوتووی میلیشیاکان و داعش دادەنرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






