
مومتاز زەهرا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، باڵیۆزەکەی لە تاران گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی و لەم کاتەشدا رێگە بە گەڕانەوەی باڵیۆزی ئێران بۆ ئیسلام ئاباد نادات. هاوکات پاکستان سەرجەم دیدارە پلە باڵاکانی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: حکومەتی پاکستان بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانەوە بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی و بۆ دەربڕینی ناڕەزایی، باڵیۆزی خۆی لە تاران کشاندەوە و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێرانیشی لە ئیسلامئاباد بانگهێشت کردبوو، بەڵام ئەو دیپلۆماتە لە ئێران بووە، بۆیە ئێستا رایگەیاندووە، رێگە بە گەڕانەوەی بۆ پاکستان نادات.
لێدوانی فەرمی: مومتاز زەهرا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران کشاندووەتەوە و لەم کاتەشدا رێگە بە گەڕانەوەی باڵیۆزی ئێران بۆ ئیسلامئاباد نادات.
لەلایەکی دیکەوە: چین داوای لە هەردوو دەوڵەتی پاکستان و ئێران کردووە دان بە خۆیاندا بگرن و کارێک نەکەن ببێتە هۆی زیاتربوونی گرژییەکان.
ئەمەش بزانە: پاکستان خاوەن چەکی ئەتۆمییە. 170 کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە. ژمارەی دانیشتووانەکەی 243 ملیۆن کەسە.
باکگراوند: رۆژی سێشەممە سوپای پاسداران رایگەیاند، کە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ شارۆچکەی پەنجگور لەناو خاکی پاکستان کردووە. ئەمەش بە پاساوی کردنە ئامانجی پێگەکانی رێکخراوی جەیشولعەدل.
پێش کاردانەوەی پاکستان، هەرێمی کوردستان و عێراقیش لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، هەڵوێستیان بەرامبەر ئێران وەرگرت. ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشاندەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





