
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا، بەمەش ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەست پێدەکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانیش ئامادەیی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی دەربڕیوە و پێشوازیش لە ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی نەوتەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین دانیشتن و گفتوگۆ لەنێوان هەردوو شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، سەرئەنجام ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا و لەسەر داهاتی نانەوتیش ڕێککەوتنی سەرەتایی کرا و بەغدا ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەبارەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ کە مەرجی ناردنی مووچەیە، وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایگەیاند، نووسراوی خەرجکردنی پارە ئامادەیە. بڕی 72 ملیار دینار لە هەولێر و دهۆک کۆکراوەتەوە و ئامادەیە، بڕی 48 ملیار دیناریش لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆکراوەتەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە بگاتە دەستمان. سەرجەم پارەکە پێکەوە بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، چەند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی مووچە، نەوت و داهاتی ناوخۆ دران:
هەناردەکردنەوەی نەوت: هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ نەماوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم چەند رۆژەدا رێککەوتننامەی سێقۆڵی جێبەجێ بکرێت و هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێبکات.
سەقامگیری مووچە: چاوەڕوان دەکرێت سەقامگیری لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بێتە کایەوە و مووچەخۆرانی کوردستان وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.
دۆسیەی داهاتی نانەوتی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری راسپێردرا بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی و پەلە بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیاری بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان چاوەڕوان دەکات مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دیکەش خەرج بکرێت. لە بەرامبەردا کوردستان ئامادەیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی مووچەخۆران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





