هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت ئامەدەییان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕاگەیاند
- بزنس
- 24 ئەیلوول

دیمەنی دوو کارمەند لەکاتی کارکردن لەکێڵگەیەکی نەوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی نەوتی کوردستان، هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت ئامەدەییان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوسێڵ فریمان، بەڕێوەبەری جێىەجێکاری کۆمپانیای HKN ڕاگەیێنراوێکی دەرکردووە و تێیدا بە ناوی کۆمپانیاکانەوە ئاماژەی بەوە داوە کە:
٠ هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 90%ـی بەرهەمی نەوتی کوردستانیان لەدەستدایە، خۆشحاڵن بەوەی ڕایبگەیێنن کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتیی کاتی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا.
٠ کۆمپانیاکانی هەناردەکردنەوەی نەوت پێزانیان بۆ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ڕۆڵیان لە هاتنە ئارای ئەم ڕێککەوتنە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا واژو و پەسەند دەکرێت. ئەوان هەروەها سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ پشتیوانیی بەردەوامیان بۆ ئەم بڕیارە و بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لە گەیشتن بەم چارەسەرەی کە بە ڕەزامەندی و لە بەرژەوەندیی عێراق، هەرێـمی کوردستان و بازاڕی وزەی جیهانییە.
٠ لە دوای واژۆکردن و جێبەجێببوونی، ئەم ڕێککەوتنە کاتییە ڕێ بۆ ڕێککەوتنێکی درێژخایەن خۆش دەکات. ڕێککەوتنە کاتییەکە لەگەڵ یاسای بودجەی 2023-2025 هاوتەریبە.
٠ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون کە لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەست بە هەناردەکردنەوە بکرێت و کار بکەن بۆ درووستکردنی میکانیزمێک بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی قەرزەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





