بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت

دیمەنی ژمارەیەک کارتی نیشتمانی هاووڵاتیان

ئاڤا نیوز

ئەو سزادراوانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان زیندانین، کارتی نیشتمانیان بۆ دەردەهێنرێت و لەناو چاکسازییەکان مامەڵەکانیان بۆ دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: پێشتر سزادراوان لە هەرێمی کوردستان، لەکاتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبوایە کەسێک بە بریکاری سزادراوەکە مامەڵەکانی بۆ ڕایی بکات، پەنجەمۆر و وێنەی ڕووخساریش لەلایەن فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانی لە نێو چاکسازییەکان وەردەگیرا.

لە بەرامبەردا  هاوشێوەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بە شێوەی VIP بڕی 250 هەزار دینار بۆ هەر مامەڵەیەک وەردەگیرا ، لە کاتێکدا لە عێراق بڕی پارەکە تەنیا شەش هەزار دینارە، بەڵام دوای هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی درا هاوشێوەی سزادراوانی عێراق کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوانی هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت.

لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەربهێنین و مامەڵەکانیش لەنێو چاکسازییەکان جێبەجێ دەکرێن، بەبێ ئەوەی هیچیتر ئەو 250 هەزار دینارەیان لێوەربگیرێت.

"هەر سزادراوێک کارتی نیشتمانی نەبێت مامەڵەکانی بۆ تەواو دەکەین کارتی نیشتمانیان بۆ دەردەهێنین و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دەکەین."

"ئەمڕۆ گشتاندنمان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن."

شێوازی جێبەجێکردن: لە هەر شارێک (هەولێر، دهۆک، سلێمانی) تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی شارەکە تیمێک دەنێرێت بۆ چاکسازییەکانی شارەکە و مامەڵەی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەکات.

ئەمەش بزانە: لەو بڕیارە دوو هەزار و 335 سزادراو سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ