
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆی چەند پرسێکی تایبەت بە مووچە و هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەکرێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ڕاگیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران كۆ دەبێتەوە.
- لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی داراییی هەرێم، ڕێڕەوی دانوستاندن، گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و پێشهاتەكانی تایبەت بە مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەكرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: لەلایەن هەر یەک لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، ئەندامانی شاندی دانوستاندنکاری هەرێم بابەتەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێنە ڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






