ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر لێکتێگەیشتنەکەی هەولێر و بەغدا دا
- کوردستان
- 16 تەممووز
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر لێکتێگەیشتنی تایبەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ نیشان دا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 16-7-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوت تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کە زیانی زۆری ماددی بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە، شەرمەزار کرا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەو هێرشانە بۆ لێدان لە ژێرخانی ئابووریی وزە.
-ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتەبەر.
- بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستاندن و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
-وردەکاری لە یەکترتێگەیشتنە هاوبەشەکەی ڕۆژی 15-7-2025ی بەغدا، کە تایبەت بوو بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم خستیانە ڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لێکتێگەیشتە کرد و بڕیاری جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی دا، بڕیاریشە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






