پێشەوا هەورامانی: ڕێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە هەیە
- هەواڵ
- 16 تەممووز

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا، وتەبێژی حکومەت ئاماژە بەوەدەدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە سەرجەم پابەندییەکانی جێبەجێ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. وردەکاری ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتووەتە ئاراوە، خرایەڕوو و ڕەزامەندی لەسەر درا.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی ڕۆژان گوتی "ڕێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە فراوانتر بکەین، هەموو ئامانجمان ئەوەیە مووچەی مووچەخۆران دابین بکەین."
گوتیشی، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جار شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری پرسی مووچە و کێشەکان سەردانی بەغدایان کرد و شاندی حکومەتی فیدراڵیش چەندجارێک هاتنە هەولێر، ئەمەش بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە دەکەین کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و بڕیار درا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی، بڕیاریشە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






