
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، قەیرانە سیاسییەکان و کۆتوبەندکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی، دوو هەڕەشەی دیارن بۆسەر سیستمی دیموکراسی و دەستووریی عێراق.
وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ئازادی ڕۆژنامەوانیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تێیدا لە ئاستێکی خراپدایە، بەپێی ڕیزبەندیی ئەمساڵی ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێسنوور" لەکۆی 180 وڵاتی ناو ڕیزبەندییەکە، عێراق لە ئازادی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی لە ڕیزبەندی 155ەمینی وڵاتانی جیهان دایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دامەزراوەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەریی بەرامبەر قەیرانە سیاسییەکان و کۆتوبەندکردنی ئازادی ڕادەبڕین لە بێدەنگییەکی مەترسیداردان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیای ئازاد دیارترین سیمای وڵاتی دەستوور و ژیانی دیموکراسین، بۆیەش سیاسەتی بێدەنگکردن و لێپرسینەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەسەر وشە و ڕەخنەگرتن، دەبێتە هۆی زیادبوونی قەیرانەکان و ئاسایشی کۆمەڵایەتیش دەخاتە مەترسییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






