پەرلەمانتارێکی پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا بۆ ئاڤا: حەز دەکەم سەردانی کوردستان بکەم
- ببینە و ببیستە
- 24 ئازار
شەیری بکە لە:

پاوڵ سکۆڵی، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوز لە پەرلەمانی بەریتانیا دوو پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتدار و لۆردێک کە پێشتر وەزیری دەوڵەت بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەدوێنێت و لەبارەی کوردستانەوە پرسیاریان لێدەکات؛ دەڵێن پشتیوانی کوردین و حەز دەکەین بێینە کوردستان.
پاوڵ سکۆڵی، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا، ڕۆڵ و پێگەی کوردانی بەریتانیا بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت: "حەز دەکەم سەردانی کوردستان بکەم، ئەگەر ئاڤا بانگهێشتم بکات بەدڵنیاییەوە دێم".
مارک ئیستوود، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا بۆ مایکی ئاڤا قسەی کرد و گوتی: "زۆر گرنگە کورد لە هەر کوێیەک بێت یەک دەنگ و بەهێز بێت و ئێمە بەدڵنیاییەوە بەردەوام پشتیوانی لە پرسی کورد دەکەین".
لۆرد هەین، وەزیری پێشووتری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڤا نیوزی گوت: "جیهان دەبێت بە ئاشکرا پشتیوانی لە کورد بکات بەتایبەت لەسەر ئەو دژایەتیکردنەی ئێران و عێراق بەرامبەر بە کورد دەیکات".
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران